سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى به‌ریتانیا كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كۆنسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا  كرد و هەردوولا "هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە گرنگ " قه‌ڵه‌م" دەدەن.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (20/ئاب/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندرۆ بیزڵى، كونسوڵى گشتیى نوێى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بیزڵى، خۆشحاڵیى خۆى "به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگیرى و خواستى به‌ریتانیاى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌."

لە كۆبوونەوەكەدا هه‌ردوولا "ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادارنى په‌رله‌مانى كوردستانیان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هیوایان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین