کابینەی نوێی حکومەتی ئێران پەسەند کرا ئێران

نوچە نێت

پەرلەمانی ئێران دەنگی دا بە کابینەی نوێی حکومەتی ئێران کە لەلایەن مەسعوود پزیشکیانەوە پێشنیاز کرابوو، هەموو کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست هێنا.

ڕۆژی چوارشەممە (21/ئاب/2024) ماڵپەڕی (تاران تایمز) بڵاویکردەوە، "هەر (19) کاندیدەکەی لەلایەن مەسعوود پزیشکیانەوە، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشکەش کرابوون، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگیان هێنا، کابینەی نوێ پەسەند کرا".

"دوای پێنج ڕۆژ لە دانیشتن، گفتوگۆ کردن و پێداچوونەوە، پەرلەمانتارانی ئێران دەنگیان بە هەموو وەزیرەکان دا، کاندیدەکان پەسەند کران و حکومەتی نوێ پێکدەهێندرێت".

لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتیی ئێران کە لە (5) ی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، مەسعوود پزیشکیان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، (53.66٪) ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ڕۆژی سێشەممە (30/7/2024) مەسعوود پزیشکیان سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەست بەکار بوو، (11) ی ئەم مانگە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کاندیدەکانی کابینەکەی پێشکەش بە پەرلەمان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین