وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا تورکیە

نوچە نێت

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و توركیا، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و دوایین دۆخی دانوستاندنەکانی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

ئەمرۆ چوارشەممە (21/ئاب/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، بەگوتەی ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە لەسەر داوای ئەمریکاوە ئەنجامدراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ئەو وەزارەتە لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی دانوستاندنەکانی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەو ماڵپەرەی راگەیاندووە، کە بەرپرسانی حەماس لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە دیدارێکدا بە بەرپرسانی تورکیایان راگەیاندووە، کە ئەمەریکا راستناکات لەو پێشهاتە ئەرێنیانەی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئاگربەست لە غەززە کە باسی لێوەدەکات. 

جگە لەمەش سەرچاوەکانی کاروباری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی ئاشکراکردووە، لە کۆبوونەوەکە بەرپرسانی حەماس بە بەرپرسانی تورکیایان راگەیاندووە، "کە ئەمەریکا بە ڕواڵەت وێنەیەکی پەمبەی گوڵاوی نەخشاندووە سەبارەت بە پەرەو پێشوەچوونی دانوستاندنەکانی ئاگربەست بەڵام ئەمە ڕاست نییە."

لەدوای کوژرانی سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیل، نیگەرانییەکان زیاتربووە بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چاوەروان دەکرێت جەنگێكی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرهەڵبدا، هەروەها لەم هەفتەیەش دانوستاندنەکانی ئاگربەست بۆ غەززە بەردەوام دەبێت لە میسر. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین