بلینکن: هەوڵەکانمان بۆ ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە بەردەوامی هەوڵەکانی ئەمەریکا، میسر و قەتەر بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیلو چەکدارانی حەماس دەكاتەوە و گوتی، هیوادارین میسر و قەتەر حەماس ڕازی بکەین بۆ ئاگربەست.

ڕۆژی چوارشەممە (21/ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێهێنا، ڕایگەیاند، "هیوامان بە پێشنیاری ئەمەریکا هەیە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە پێشنیار و خاڵەکانی ئەمەریکا ڕازییە، هیوادارین حەماسیش ڕازی بکرێت".

بلینکن گوتیشی، "پێویستە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئاگربەست ڕابگەیێندرێت و ڕێککەوتن بکرێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەمەریکا قبوڵ ناکات ئیسرائیل داگیرکاری درێژ خایەن بکات لە غەزە، هۆشداریمان پێی داوە بۆ جێهێشتنی فەلەستین".

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "ئاگربەست لە غەززە دەبێت سەرەتایەک بێت بۆ دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ فەلەستین، تەنیا ئەم هەنگاوە چارەسەری بنەڕەتی و گەرەنتییە بۆ سەقامگیری سەرەکی ناوچەکە". 

وەزیری دەرەوەی قەتەر بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "وڵاتەکەی پابەندە بە نێوەندگیری کردن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە، بەردەوام بەشداری گفتوگۆکان دەکات لەگەڵ میسر و ئەمەریکا".

لە دوایین پێشهاتدا دوێنی سێشەممە (20/8/2024) سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا تەرمی شەش بارمتەمان لە باشووری غەزە دۆزیوەتەوە، هێشتا (109) بارمتە لە خاکی فەلەستین ماونەتەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین