سعوودیە دەست بەسەر كەرتی خانووبەرە لە عێراق دادەگرێت ئابووری جیهان

نوچە نێت

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعوودیە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ولات و سەقامگیریی ناوچەکە.

ڕۆژی پێنجشەممە (22/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق باسیان لە، "هەماهەنگییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد".

لە كۆبوونەوەكەی وەزیرانی عێراق و سعوودیە، پابەندبوونی هەردوو وڵات بۆ بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی نیگەرانییەكان دووپات کرایەوە، جەختیشیان لە "پێویستی هەماهەنگی زیاتر بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە" كردەوە.

دوای ماوەیەک لەهەبوونی ناکۆکی نێوانیان، لە ئێستادا هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان كردۆتەوە لە ڕێگەی بازرگانی، وەبەرهێنان و هاوکاری ئاسایشی ناوچەیی. سعودیە ڕایگەیاند، "سەرمایەگوزاری بە زیاتر لە (5) ملیار دۆلار لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی عێراقدا کردووە کە بەشێکی زۆری بۆ کەرتی خانووبەرە لە بەغدا تەرخان کراوە".

بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زیادبوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە (2021) بۆ (2022) بە رێژەی (50٪) بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە (1.5) ملیار دۆلار.

لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەزارەتی کارەبای عێراق و وەزارەتی وزەی سعودیە گرێبەستێکیان واژۆ کرد سەبارەت بە، "بەرەوپێشبردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین