هاریس داهاتووی ئەمەریکا دیاری دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (22/ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "دیموکراتەکان شانازی بە کامالا هاریس دەکەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پەروەردەی هاریس وای لێکردووە ببێتە سەرکردەیەکی باشتر بۆ ئەمەریکا، کامالا هاریس کچی باوکێکی جامایکی و دایکێکی هیندیییە کە هەردووکیان کۆچبەرن بوون لە ئەمەریکا، ڕەنگدانەوەی گۆڕانی دیمۆگرافیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە".
بە گوێرەی نووسینگەی سەرژمێری ئەمەریکا، "ئێستا نزیکەی (42) ملیۆن ئەمەریکی خۆیان بە فرە ڕەگەز دەناسێنن، کە دەکاتە (%13) ی دانیشتووان کە گۆڕانکاری زۆری هەیە لەگەڵ پێشوودا".
گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی لە ئەمەریکا زیاتر و خێراتر بوو، "کاتێک باراک ئۆباما لە (2008) وەک یەکەم سەرۆکی ڕەشپێست هەڵبژێردرا، لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کامالا هاریس دەبێتە یەکەم ژنی ڕەشپێست و باشووری ئاسیا".
لە بەرامبەردا باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا توانی وەڵامی زۆربەی هەڕەشەکان و ئەو مەترسییانە بداتەوە کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە دروست ببوو یاخود ترسیان هەبوو لە گۆڕینی ئاڕاستەی دیموگرافی ئەمەریکا".
سڤانتی میریک، سەرۆکی کۆمەڵەی خەڵک بۆ ڕێگای ئەمەریکی کە باوکی ڕەش پێست و دایکی سپی پێست بووە، دەڵێت: "ئێمە دوای (50) ساڵ لە بارودۆخێکدا دەژین کە دەتوانین سەیری دووەم سەرۆک بکەین کە ڕەگەزی تێکەڵە".
ساڵانە لە ئەمەریکا هەزاران تاوانی ڕق و کینە لە ڕەگەزپەرستی تۆمار دەکرێن، (232) کەس لە (2022)دا ئەم تاوانەیان دژی هاووڵاتیانی جیاواز ئەنجام داوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment