توركیا و ڕووسیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەست بە جووڵەی سەربازی دەكەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (23/ئاب/2024) ماڵپەری (a habar) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەڕان و جوولەی سەربازیی (بەهاری ئاشتی) لە سووریا رایگەیاند، "چالاكییە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان رووسیا و تورکیا دەستیپێکردەوە، بەمەبەستی دیاریکردنی شوێنی بارەگا و پێکهاتە سەربازییەکانی پەکەکە و یەپەگە و هەدەسە لەو ناوچانەدا"، بەپێی ڕێككەوتنێكی پێشووی ئەمەریكا، ڕووسیا و توركیا.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژە بەوەشدەکات، "ڕێككەوتنی گەڕانی سەربازیی بەهاری ئاشتی لە (22)ی تشرینی یەکەمی ساڵی (2019)، لە نێوان تورکیا و رووسیا واژۆ کراوە، هەروەها بەپێی یاداشتنامەی سۆچی و بنەمای جێبەجێکردنی چالاکییە وشکانییەکان لە ڕۆژئاوای سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە ئەنجام دراوە."
گەڕانی سەربازیی ئاشتی بە هاوبەشی لەنێوان رووسیا و تورکیا لە باکووری سوووریا لە دژی هێزەكانی یەپەگە، یەکەم چالاکیان لە يەکی تشرینی دووەم لە ساڵی (2019) ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی دۆخی ناسەقامیگریی سووریا و ناوچەکە ئۆپەراسیۆنەکە ڕاگیرا، كە ماوەكەی مانگێكی خایاند.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment