ئێران: وڵاتەکەمان هەوڵی فراوانکردنی ناکۆکییەکان نادات ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە، تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە دەکرێتەوە، بەڵام وڵاتەکەی هەوڵی فراوانبوونی کێشە و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادات.

ڕۆژی دووشەممە (26/ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئەنتۆنیۆ تەیانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیای ڕاگەیاند، "ئێران هەوڵی زیادکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادات".

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، "کاردانەوەمان بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران یەکلاکەرەوە و حیسابکراو دەبێت".

دوای ئەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە کوژرا، ئێران ئیسرائیلی تاوانبار کرد بە کوشتنەکە وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت دەکاتەوە، "پێشێلکاری بوو بەرامبەر ئاسایش و سەروەری ئێران".

لەوەتەی دەستبەکاربوونییەوە وەزیری نوێی دەرەوەی ئێران هەوڵ و لێدوانەکانی زیاتر ئاشتییانە بووە، هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، "پێویستە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین