دەزگای هەواڵی توركیا بەرپرسیارێتی خۆی كوشتنی ئەندامێكی پەكەكە راگەیاند تورکیە

نوچە نێت

دەزگای هەواڵگریی تورکیا   (میت) بڵاوی كردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە سلێمانی ئەندامێکی پەکەکەیان بەناوی پێلین باتمان کوشت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئاب/2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، بە پێی راگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەمڕۆ لەهێرشێکدا لە شاری سلێمانی ئەندامێکی پەکەکەیان کوشتووە. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، ئەو ئەندامەی پەکەکە ناوی راستەقینەی (پێلین باتمان) بووە و ناوە نهێنییەکەی (گولستان تەکێک) بووە و مەشقپێکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە. 

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکە هاتووە، پێلین باتمان پێشتر لە گوندەکانی خۆی حەشارداوەو بەنهێنی چەندین چالاکی جۆراوجۆری بە پاڵپشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامداوە لەگەڵ ئەو رێکخراوە. 

سەبارەت بەو هەواڵە تاوەكوو ئێستا میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەكردۆتەوە.

پێشتریش چەندین جار ئەندام لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە دەڤەری سلێمانی رێگەی درۆنەوە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كراونەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین