هاوردەکردنی کەلوپەلی جۆراوجۆر لە میسرەوە بۆ عێراق زیادی کردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە گوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ناوەندی ئاماری گشتیی میسر ڕێژەی هەناردەکردن لە میسرەوە بۆ عێراق زیادی کردووە بە جۆرێك لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەهاکەی زیاتر بووە لە (300) ملیۆن دۆلار.

ڕۆژیچوارشەممە (28/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئامارە فەرمییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، "عێراق ڕێژەی هاوردەکردن کاڵای لە میسرەوە بۆ وڵاتەکەی بەرز کردووەتەوە ئەگەر بەراورد بکرێت بە ساڵانی ڕابردوو".

ئامارەکان ئەوە دەردەخەن، "کۆی گشتی هەناردەی میسر بۆ عێراق لە مانگی کانوونی دووەم تا ئایاری (2024) گەیشتووەتە (308.553) ملیۆن دۆلار، لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەکە (274.073) ملیۆن دۆلار بووە".

لە لایەکی ترەوە، "ڕێژەی هەناردەکردن لە عێراقەوە بۆ میسر لەم ماوەیەدا زیادبوونێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە. ڕێژەی بازرگانی کردن لە نێوان عێراق و میسر فراوانە، چەندین جۆری کەلوپەل ئاڵۆگۆڕی پێدەکرێت لە نێوانیاندا".

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتێک سەردانی قاهیرەی کرد لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبووەوە، هەردوولا تیشکیان خستە سەر، "بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و هەماهەنگییە ناوچەییەکان. جەخت لە بوژاندنەوەی عێراق و دەرفەتی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری و خانووبەرە و پڕۆژەکانی پیشەسازی کرایەوە وەک ڕیگای گەشە و بەندەری فاو".

هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکردە بازرگانییەکانی میسر گفتوگۆی کرد، "لەسەر پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان. گرنگی ستراتیژی پەیوەندییەکانی عێراق و میسر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پێناو فراوانکردنی هەماهەنگییە بەردەوامەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین