هاوسەرۆکانی دەم پارت : هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە بنیاتنانی ئاشتی تورکیە

نوچە نێت

تولای هاتیمۆغولاری و تونسێر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارت بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێن، "جگە لە بنیاتنانی ئاشتی هیچ بژاردەیەکمان نییە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی ئەیلوول/2024) ماڵپەری (ئیندپێنت) بڵاویکردەوە، هەردوو هاوسەرۆکی دەم پارتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە لە بەشێکى ئەو راگەیێندراوە هاتووە، "لەیەکی ئەیلوول بەردەوام دەبین لەگەیاندنی بەرزکردنەوەی دەنگ و داوای ئاشتی ملیۆنان هاوڵاتی لە دژی ڕەگەزپەرستی و کوردەتا و نایاسایی و گوشەگیری و شەڕ." 

لە بەشێکی تری ڕاگەیێندراوە دەڵێن، "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەڵکی فەڵەستین هاوشێوەی کوردەکان لەژێر هێرشی قورسدان، لەهەموو جیهان ململانێکان زیاتردەبن و شەڕی رووسیا و ئۆکرانیاش قووڵتر دەبنەوە، ئەوەی پێویستە بکڕێت، دەبێت لەجاران زیاتر هەوڵ بۆ بەرزکردنەوەی خەباتی ئاشتی بدرێت."

هەردوو هاوسەرۆک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، "وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە داهاتوویان بە ئیستغلالکردنی منداڵ و ژن و مڕۆڤی بێتاوەن دەبەستنەوە، دروستکردنی جیهانێکە کە تێیدا بە یەکسانی و برایەتی وبەیەک زمان و بەیەک رەنگ و ئاشتیانە بەیەکەوە بژین، تاوەکو ئەمڕۆ باجێکی زۆرمان داوە و ئازارێکی زۆرمان کێشاوە هەربۆیە لەبەردەمماندا هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە بنیاتنانی ئاشتی ئەمە ویست و دەسەڵاتی ئێمەیە وە باوەریشمان بەم شتە هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین