لاڤرۆڤ: ئیسرائیل هەوڵی فراوانكردنی جەنگ دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، تەلئەبیب تاک لایەنە دەیەوێت جەنگ فراوانتر بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ویستی ئێران نییە دەستێوەردان لە جەنگەکەدا بکات.

ڕۆژی یەکشەممە (یەکی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای کرد، "ئیسرائیل نکۆڵی لەوە ناکات کە بەنیازە سوود لە دەرفەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرێت، ئەگەرچی ڕۆژئاواییەکان هەوڵی توڕەکردنی ئێران دەدەن، بەڵام ئێران نایەوێت و نیازی نییە بچێتە ناو جەنگێکی گەورەوە".

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژه ی به هه وڵه کان کرد بۆ ئاساییکردنه وه ی په یوه ندییه کانی نێوان، "تورکیا و سووریا، جەخت دەکاتەوە دوور نییە لە داهاتوودا ڕووسیا، ئێران، تورکیا و سووریا کۆببنەوە".

لاڤرۆڤ گوتیشی، "تورکیا و سووریا توانیویانە لە (2023) دا بە بەشداری وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوە و دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق".

ئەم زانیارییانەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێن، بە تایبەت دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس و بەردەوامی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئێران لە دژی یەکتر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین