یەکێتیی ئەوروپا بۆ وزەی ڕووسیا دەگەڕێتەوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

ڕووسیا جارێكی دیكە بڕیار دەدات گازی سروشتی بۆ یەکێتیی ئەوروپا دابین بکات، بەمەش دەبێتە گەورەترین وڵات بۆ دابینكردنی وزە بۆ ئەوروپا و پێش ئەمەریکا دەکەوێت.

ڕۆژی دووشەممە (دووی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "ڕووسیا بۆ جارێکی تر گازی سروشتی بۆ یەکێتیی ئەوروپا دابین دەکات، دوای نەرویج بە پلەی دووەم دێت بۆ ئەم دابینکردنی گاز و پێش ئەمەریکا دەکەوێت".

هەندێ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام جەختیان لە، "نەهێشتنی پشت بەستن بە وزەی ڕوسی دەكردەوە،  وەك  جێگرەوەی وزەی ڕووسیا، بۆیە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، گازی سروشتی شلکراوی ئەمەریکا بەشێکی زۆری بازاڕاکانی یەکێتیی ئەوروپای داگیرکرد بوو، بەڵام خواستی ئەو وڵاتانەی پڕ نەکردەوە و قەیرانی وزە و سووتەمەنی لە یەکێتی ئەوروپا خراپتر کرد".

لە چارەکی دووەمی (2024)دا، گازی رووسیا نزیکەی (17٪)ـی هەموو هاوردەکردنی یەکێتیی ئەوروپای پێکهێناوە. بەگوێرەی ئامارەکانی کڕیارە ئەوروپییەکان لەو ماوەیەدا (12.27) ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی ئەمریکییان وەرگرتووە، رووسیا (12) ملیار و (730) ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی دابین کردووە".

گازی سروشتی رووسیا، "گازی سروشتی و گازی بۆڕی دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی بیلاڕووس و ئۆکرایناوە دەگوازرێتەوە بۆ یەکێتیی ئەوروپا و لە ڕێگەی بۆری گازی ژێر دەریاییەوە، کیێڤ هەڕەشەی ڕاگرتنی گواستنەوەکە دەکات، هەمیشە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات وڵاتانی سێیەم وەک ئازەربایجان دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و ببنە جێگرەوەی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ یەکێتیی ئەوروپا".

لە پێش جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیاوە ئەمەریکا هەوڵی داوە جێگەی گازی سروشتی ڕوسیا بگرێتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەردەوام، "گازی سروشتی ئەمەریکیان بە گرنگ و کاریگەر وەسف کردووە، بەڵام نەرویج توانیویەتی لە پێشەنگی وڵاتان بمێنێتەوە بۆ دابین کردن گازی سروشتی".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین