کۆرۆنای هیندی: ئایا جیهان لە بەرەبەرەی کارەساتێکی تردایە تەندرووستی

نوچه‌نێت

هەمدیسان جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە و ئەمجارە سەرچاوەکەی وڵاتی هیندە. هەرچەندە هێشتا دیار نییە ئەو جۆرە نوێیە چەندە مەترسیدارە، بەڵام تا ئێستاش نیگەرانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، لە وڵاتی هیند ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەز بووەتەوە. ڕۆژانە ٢٧٠ هەزار تووشبووی نوێ تۆمار دەکرێن. هێشتا دیار نییە ئەو جۆرە نوێیە کە بە B.1.617  ناسراوە چەندە مەترسیدارە، سەرەڕای ئەوە، بووەتە هۆی نیگەرانی جیهان. 
پێشتر لە زۆرێ لە وڵاتانی تردا سەرهەڵدانی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان.  ئێستا هەندێ لە شارەزایان لەو بڕوایەدان ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ بە خێرایی بۆ شوێنەکانی تری جیهان بگوازرێتەوە. زانایەکی ئەڵمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیند هۆشداری دەدات و دەڵێت: "هیند بەرەو کارەساتی کۆرۆنا دەچێت". 
لە وڵاتانی تر و لەوانە ئەڵمانیا، بەلجیک، بەریتانیا، ئەمریکا، ئوسترالیا و سەنگافورە ئەو ڤایرۆسە نوێیە تۆمار کراوە. لە بەریتانیا بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە تا ئێستا ٧٧ تووشبووی ئەو فایرۆسە تۆمار کراون. 
هەندێ لە شارەزایان دەڵێن ئەو ڤایرۆسە هیندییە دەتوانێ لە بەرانبەر پێکوتەدا خۆڕاگری زیاتر بکات و بە خێرایی لە لەشدا تەشەنە بکات. 
تەنانەت باسی ئەوە دەکڕی کە ئەو کەسانەی پێشتریش تووشی کۆرۆنا هاتوون یان پێکوتەیان وەرگرتووە، ئەگەری زۆرە هەمدیسان تووش ببنەوە. 
سەرەڕای ئەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لەژێر  لقی  "Variant of interest" داناوە، واتە چاودێری دەکەین بەڵام لە ئێستادا جێگای نیگەرانی نییە. 
بەڵام ژمارەیەکی زۆریش لە شارەزایان لەو بڕوایەدان ئەوە ڤایرۆسێکی ئێجگار مەترسیدارە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین