لە تورکیا سووکایەتی بە سەربازێکی ئەمریکا دەکرێت تورکیە

نوچە نێت

لە ئیزمیر چەند ئەندامێکی یەکێتی لاوانی تورکیا، کیسەیەک لەسەری سەربازێکی ئەمەریکا دەکەن کە بۆ پشوو هاتبووە ناو بازاری شارۆچکەی کۆناک، لەدوای رووداوەکە (15)کەس سەر بەو گروپە دەستگیرکران.

 ئەمڕۆ سێشەممە (سێی ئەیلوول/2024) ماڵپەری (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، چەند سەربازێکی ئەمریکی کەشتیەکەیان لە جۆری کەشتی جەنگی (USS Wasp) ئەمەریکا  لەنگەری گرتبوو لە بەندەرەکانی ئیزمیر، بۆ بازارکردن هاتبوونە ناو بازاری شارۆچکەی کۆناک لە ئیزمیر لەلایەن گروپێکی یەکێتی لاوانی تورکیا، هێرشیان کردە سەر سەربازەکە و کیسەیەکیان لەسەری کرد بوو و دروشمی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیلیان دەگوتەوە. 

ئەو سەربازە بەجلی مەدەنی لەگەڵ چەند سەربازێکی تر بوون، ئەوانیش لەلایان هەمان گروپ دەستگیرکران و سوکایەتیان پێکرا کە بۆ هانی هاورێکەیان هاتبوون، لەدوای ئەو رووداوە گروپەکە ڤیدیۆکەیان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن، ئەو کەشتیە جەنگییەی ئەمریکا کە لە بەندەری ئیزمیر لەنگەری گرتووە بۆ ئەوەبوو لە ئەگەری روودانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە ئەمریکا بەرگری لە ئیسرائیل بكات.

دوای ئەو رووداوە پارێزگاری ئیزمیر رایگەیاند، "ڕۆژی دووشەمە گروپێکی (15)کەسی کە ئەندامی یەکێتی لاوانی تورکیا بوون، هێرشیان کردۆتە سەر سەربازانی ئەمریکا کە بەجلی مەدەنی بوونە، لە کاتی رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان  (15) کەسیان لەو گروپە دەستگیركردووە و بە بڕیاری دادوەر رەوانەی گرتووخانە کراون."

سەبارەت بەو رووداوە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە لەبارەی سووکایەتیکردن بە سەربازەکانیان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "سووکایەتیکردن بەسەربازانمان لە ئیزمیر پشتراست دەکەینەوە و لە ئێستادا سەربازانمان سەڵامەتن، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکەین بەهۆی بەدواداچوون و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین