ئێران؛ جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا فراوانتر دەکات ئێران

نوچە نێت

بەرپرسانی ئەوروپا ئاشکرایان کرد، پێشبینی دەکەین بەم نزیکانە ئێران مووشەکی بەهێز بۆ ڕووسیا دابین بکات، ڕەنگە ئەم وڵاتە ئەم مووشەکانە بەرامبەر بە ئۆکراینا بەکار بهێنێت.

ڕۆژی سێشەممە (سێی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەوروپا باسە لەوە دەكەن، "ئەگەرێکی بەهێزە بەم زووانە مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا بنێرێت، بێگومان بەکارهێنانی ئەم مووشەکانە لە لایەن ڕووسیاوە بەرامبەر بە ئۆکراینا، هاوپەیمانەکانی ئۆکراینا نیگەران دەکات و بەرپەرچدانەوەی لێ دەکەوێتەوە"

ئەگەرچی ئەم بەرپرسانە، "کات، جۆر و بڕی گەیاندنی ئەم مووشەکانەیان دیاری نەکردووە، بەڵام دڵنیان لەوەی بەم هەنگاوەی ئێران سزای زیاتر بەسەر خۆیدا دەسەپێنێت، کاردانەوەکان بە گوێرەی بەکارهێنانی مووشەکەکان دەبێت".

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی تری پەیمانی باکووری ئەتڵەسی چەندین جار ئێرانیان لە هەنگاوێکی لەم شێوەیە ئاگادار کردووەتەوە، هەوڵی دیپلۆماسی جیاوازیان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگری کردنی ئەم هەنگاوانە".

بە هەمان شێوە چاوەڕوان دەکرێت، "وڵاتانی گروپی حەوت دژی هەر کردارێکی لەم شێوەیە هەڵوێستیان هەبێت و ئیدانەی بکەن و نیگەرانییەکان تاوتوێ بکەن لەگەڵ وڵاتانی جیاوازدا".

پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، "مۆسکۆ و تاران لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی ئامادەکردنی ڕێککەوتنی هەماهەنگییەکانیان بۆ هاوکاری گشتگیر تەواو دەکەن، داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوانمان گەشە".

لە ماوەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ئێران سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ڕووسیا داوە، بەڵام گواستنەوەی مووشەکی جۆری بالیستیکی هەنگاوێکی کردەیی نوێیە، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتر ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی تر بۆ نموونە ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین