پوتین پشتگیری لە کامالا هاریس دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەمان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری کامالا هاریس دەکات، ئامانجمانە هاریس سەرکەوێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

ڕۆژی پێنجشەممە (پێنجی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، "پاڵپشتی تەواوی وڵاتەکەی بۆ کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەربڕی".

سەرۆکی ڕووسیا گوتیشی، "هاریس گەشبینە بە سەرکەوتنی و بە ئاشکرا هەنگاوە ئەرێنییەکانی جێبەجێ دەکات، لە ئەنجامدا هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەو دەبن، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت".

چەندین جار پوتین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا سزای زۆری بەسەر وڵاتەکەمان سەپاندووە بە شێوەیەک زیاتر بووە لە سزاکانی هەر کەسێکی پێشوو کە لە کۆشکی سپی بووە".

پێش کشانەوەی جۆ بایدن لە بەربژێر بوون، کۆشکی کریملن ڕایگەیاندبوو، "بایدن سیاسەتمەدارێکی کۆنە، دواتریش باسیان لەوە کرد، هەروەک بایدن پێشنیاری لایەنگرانی کردووە پشتگیری هاریس دەکەین".

لە لایەکی ترەوە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا پێیان وایە، "ڕووسیا ئامانجییەتی ترەمپ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، چونکە پشتگیرییەکی کەمی ئۆکراینا دەکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین