وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: نرخی بەنزین كەم دەكرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی سامانە سرووشتیییەكان ئاشكرای دەكات، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە ئامادەكارییەكان دەكرێت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجی ئەیلوول/2024) وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە ئامادەبوون کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستی پێکرد و دەشڵێت، "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ڕاسپاردووە دەست بەپرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەست پێکرد تاوەکو بەم نزیکانە لە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.

سەبارەت بەنرخی بەنزین ئاماژە بەوە دەكات،  تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەم ڕووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.

هەروەها دەشڵێت، بڕیار درا شاندێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین