موقتەدا سەدر داواى خۆپیشاندانى یەک ملیۆنى دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

موقتەدا سەرد، سەرۆکى رەوتى سەدر راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، کە تێیدا داواى خۆپیشاندانى یەک ملیۆنى بۆ پاڵپشتى غەزە دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (شەشى ئەیلوول/2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى کردەوە، موقتەدا سەدر سەر لە نوێ داواى خۆپیشدانى یەک میلۆنى لە گۆڕەپانى تەحریر و ناڕەستى  بەغدا بۆ پاڵپشتى کەرتى غەزە کردەوە. 

لە (24) مانگى رابردوو موقتەدا سەدر داواى لە عێراقییەکان کرد بۆ پاڵپشتى کەرتى غەزە، خۆپیشاندانى یەک ملیۆنى بکەن، ئەوەش لە پێناو جەختکردنەوە بوو لەسەر سەرکەوتنى کەرتى غەزە.

سەدر هانى بەشدابووانى دا کفن لەبەر بکەن بۆ ئەوەى دەنگ و وێنەیان بگاتە هەموو جیهان، پێشى وایە ئەو شێوە گەیاندنە رۆڵى گەورەى لەسەر وێنەى راستەقینەى ئاستى هاوسۆزى گەلى عێراق لەگەڵ دۆزى فەڵەستین دەبێت.

سەرۆکى رەوتى سەدر داواش داوا لەوانە دەکات کە باوەڕیان بە دۆزى فەڵەستین و ئاشتى هەیە بەشدارى خۆپیشاندانى یەک ملیۆنى بکەن.

پێشتریش موقتەدا سەرد داواى خۆپیشدانى ملیۆنى لە لایەنگرانى کردووە، بەشێوەیەکى بەرچاو بەدەمیەوە چوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین