بەغدا و واشنتن لەسەر کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان لەسەر خاکى عێراق رێکەوتوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایان کردووە، بەغدا و واشنتن گەیشتوونەتە رێککەوتن، کە لە مانگى ئەیلوولى ساڵى داهاتوو هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، بەسەرۆکایەتى ئەمەریکا لە خاکى عێراق بکشێنەوە.

ئەمڕۆ هەینى (شەشى ئەیلوول/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایان کردووە، هەردوو وڵات لەسەر پلانى کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان کە ئەمەریکا لەسەر خاکى عێراق سەرۆکایەتى دەکات، چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانى هەردوو وڵات رەزامەندى لەسەر ۆێککەوتنەکە دەربڕن و وادەى راگەیاندنى دیارى بکەن.

بەرپرسێکى باڵاى ئەمەریکاش ئاماژە بەوە دەکات، هەردوولا گەیشتونەتە رێککەوتن، ئێستا چاوەڕوانى راگەیاندنى وادەى ئەو رێککەوتنە دەکەن.

ماوەى چەند مانگێکە دانوستاندنەکانى نێوان بەغدا و واشنتن لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکى هێزەکانى هاوپەیمانان لەسەر خاکى عێراق بەردەوامە، بەبێ دیاریکردنى وادەیەکى فەرمى بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکى ئەو هێزانە.

پێشتریش چەندین گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران داواى کردووە، هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەسەر خاکى عێراق بکشێنەوە.

ئەمەریکا نزیکەى دوو هەزار و (500) سەربازى لەچوارچێوەى جەنگى دژ بە رێکخراوى تیرۆرستى داعش لە ساڵى (2014) لەسەر خاکى عێراق و نزیکەى (900) سەربازیشى لەسەر خاکى سووریا هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین