عێراق پەیوەندییە بازرگانییەكانی فراوانتر دەكات
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەكردنی: سنوور یاسین
پێشەکی
گومان لەوە نییە هەبوونی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی گرنگ لە نێوان وڵاتاندا چەندین تایبەتمەندی گرنگ و ئەرێنی هەیە، لە ڕێگەی هەبوونی پەیوەندی جۆراوجۆر ڕێگە زیاتر کراوە و ئاسان دەبێت بۆ بوونی هەماهەنگی بەهێزی تر بۆ نموونە، هەبوونی بەرژەوەندی بازرگانی دەتوانێت کاریگەری هەبیت لەسەر بوونی هەماهەنگی سیاسییانەی نزیک لە نێوان وڵاتاندا. ئاشکرایە وڵاتانی هاوسنوور هەمیشە بە کرنگەوە دەڕواننە توانایان لە پێناو هەبوونی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ یەکتردا. لێرەدا پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە ئێران و تورکیا دەخرێتە ڕوو لە ڕووی بازرگانی و گەشتیاری کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەسەر تاکەکانی وڵات هەیە.
گەشتیارانی عێراق لە تورکیا
ژمارەی ئەم گەشتیارە عێراقییانەی سەردانی تورکیا دەکەن وەک وڵاتێکی دراوسێ کەم نین، ئەگەرچی لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، یاخود ئەگەر ساڵێک بەراورد بکەین بە ساڵێکی تر جیاوازی هەیە، بەڵام گەشتیارانی عێراقی لەڕیزبەندە یەکەمەکانن لەم ڕووە.
ڕۆژی سێشەممە (سێی ئەیلوولی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە،وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا ڕایگەیاند، "سعودیە و عێراق لە پێشەوەی گەشتیارانی وڵاتانی عەرەبی بوون بۆ سەردانی کردنی وڵاتەکەمان بە مەبەستی گەشتیاری بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ".
بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا، "سعودیە بە (203,622) گەشتیار لە پێشەوەی وڵاتانی عەرەبییە. ژمارەی گەشتیارانی عێراقیش (111,960) هاووڵاتییە، گەشتیارانی ئەم وڵاتە پلەی دووەمن لە ڕیزبەندی گەشتیارانی وڵاتانی عەرەبی بۆ تورکیا".
دوای ئەم دوو وڵاتە، "ئوردن بە (51) هەزار و (636) گەشتیار لە پلەی سێیەم دێت، کوەیت بە (40,948) گەشتیار لە پلەی چوارەم دایە. لوبنان پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەیە ژمارەی گەشتیارانی لوبنانی بۆ تورکیا (36,937) گەشتیارە. ئیمارات بە (16) هەزار و (446) گەشتیار لە پلەی شەشەم دێت، گەشتیارانی قەتەری پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکەیان گرتووە (12,237) هاووڵاتین کە سەردانی تورکیایان کردووە، یەمەن بە (3,684) گەشتیار لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەکەدا دێت".
قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران
ئێران و عێراق پەیوەندی ئابووری و بازرگانی بەهێزیان هەیە، ئامانجییانە برەو بەو پەیوەندییانەیان بدەن، ڕێژەی قەبارەکەیان زیاد بکەن.
ڕۆژی سێشەممە (سێی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، نوسەیر عەبدول موحسین، باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران زیادی کردووە، بە جۆرێک زیاترە لە (10) ملیار دۆلار، ئامانجمانە بگەیێنینە (20) ملیار دۆلار".
باڵیۆزی عێراق لە ئێران لەگەڵ پارێزگاری سمنان، "پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد، تیشکیان خستە سەر پەیوەندییە کلتووری و ئاینییەکانی نێوان گەلی عێراق و ئێران. باسیان لە دامەزراندنی یەکەیەکی پیشەسازی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرد، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، بۆ ئەم مەبەستە دەستمان کردووە بە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ئەم پرۆژەیە".
هەروەها هەردوو بەرپرسەکە باسیان لە، "هاوکاری ئابووری هاوبەشی نێوانیان کرد لە کەرتە جیاوازەکانی وەک پیشەسازی، کشتوکاڵ و کانزا، دووپاتیان کردەوە ئەم پرۆژانە سوود و کاریگەری ئەرێنی گرنگی دەبێت بۆ هەردوو وڵات".
سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی خوێندنی قوتابی و خوێندکارەکان باڵیۆزی عێراق لە ئێران ئاشکرای کرد، "زیاتر لە (1200) خوێندکاری عێراقی لە زانکۆ جیاوازەکانی ئێران دەخوێنن".
ئەنجام
ژمارەی جۆری ئەو کاڵا و شتومەکانەی لە ئێران و تورکیاوە هەناردەی عێراق دەکرێت زۆرن، دەروازە سنوورییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ڕۆژانە جموجۆڵی فراوانی گەشتیاری، ئابووری و بازرگانی بەرفراوانیان هەیە، عێراق مەبەستییەتی برەو بە کەرتە جیاوازەکانی بدات، پەیوەندی و هەماهەنگی باشی هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوەکو دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە بتوانێت ئاستی ئابووری و بازرگانی فراوانتر بکات، بێگومان هەموو ئەمانە هەمەلایەنە و تەنیا لە ڕێگەی یەک وڵاتەوە ئەنجام نادرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment