ئیتاڵیا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپستی وڵاتەکەمان بۆ ئۆکراینا، پێویستە وڵاتان بەردەوام بین لە هاوکاری کردنی یۆکراینا.

ڕۆژی شەممە (حەوتی ئەیلوول/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردەوە، جۆرجینا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، "وڵاتەکەمان هەرگیز سستی ناکات لە پشتیوانی ئۆکراینا، 

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا گوتیشی، "بە دڵنیاییەوە چین و هیندستان ڕۆڵیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان. جێهێشتنی ئۆکراینا لەم دۆخەدا چارەسەر نییە، پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانییەکانمان".

میلۆنی جەخت دەکاتەوە لەوەی، "هاوکاری کردنی ئۆکراینا دروستترین بڕیار بوو، بڕیاری وڵاتەکەمان بەرژەوەندی نەتەوەییە، چونکە پێمان وایە ئەم بەرژەوەندییە بۆ هەموو وڵاتێکی جیهان گرنگە و هەڵبژاردن و هەنگاوێکە کە نابێت گۆڕانی بەسەردا بێت".

زیاتر لە دوو سالە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوامە، وڵاتان دوور و نزیک پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆکراینا دەربڕیوە، هاوکاری، چەکی جۆراوجۆر و پاڵپشتی داراییان بۆ ئەم وڵاتە تەرخان کردووە. سەرۆکی ئۆکراینا بەردەوام داوا لە وڵاتان دەکات چەک و پشتیوانی زیاتریان بۆ دابین بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین