وەزارەتی دارایی عێراق: ئامانجی سەردانیمان بۆ هەرێم چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانە کوردستان- عێراق
وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە سەردانەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، دەربارەی كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە لە راگەیێندراوەكە هاتووە، ئامانج لەو سەردانە چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان ناوەند و هەرێم و بەهێزكردنی پەیوەندییە دارایی و ئابوورییەكانە.

ئێوارەی شەممە (حەوتی ئەیلوول/2024) وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردەوە، لە كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر پرسە دارایی و ئابوورییەكان لەگەڵ هەرێم دەكەن. 

بەگوێرەی راگەیێندراوەی وەزارەتی دارایی، گفتوگۆ لەسەر شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن بەگوێرەی ئەو میكانزمانەی لەسەر رێككەوتوون.

دەربارەی پرسە هەڵواسراوەكانیش وەزارەتی دارایی دەڵێت، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر سەرجەم پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەش وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئامانج لەو سەردانە بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لە بوارەكانی دارایی و ئابووری.

دەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی ئاماژە بەوە دەكات،  ئەو سەردانە هەوڵدەدات چارەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا بەگوێرەی دەستوور و یاسا بەركارەكان بكەن.

هەروەها پێشی وایە، ئەو سەردانە بۆ پەرپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە، بە جۆرێك بچێتە خزمەت بەرژەوەندی گەلی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین