ئەمەریكا: ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ جێهێشتنی كشاندنەوەی هێزەكانمان لە عێراق نەکراوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسانی ئەمەریکی ئاشکرایان کرد، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە سەبارەت بە جێهێشتنی هێزەكانی ئەمەریكا عێراق.

ڕۆژی یەکشەممە (هەشتی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردەوە، کاربەدەستانی ئەمەریکی ڕایانگەیاند، "هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی نییە لەسەر کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق عێراق لە (2025)، گفتوگۆی جیاواز کراوە، ئەمەریکا ڕازی بووە سەدان سەربازی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەڵام هێشتا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی ڕانەگەیێندراوە".

بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا، "پاش چەند مانگێک لە گفتوگۆی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵات دێت، دوای ئەوەی هێرشی جیاواز کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە لایەن چەکدارانی گرووپە جیاوازە ئێرانییەکان لە عێراق".

لە ئێستادا نزیکەی (2500) سەربازی ئەمەریکی لە عێراق و (900) سەربازیش لە سوریان، "پێشبینی دەکرێت هەندێک لە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان تا کۆتایی (2026) لە هەولێر بمێننەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕاهێنان و ئۆپراسیۆنەکانیان".

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە لەوەی، "هیچ پێشهات و گووتەیەکی نوێمان نییە تا ئەو کاتەی ڕاگەیێندراوی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە".

گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستی پێکرد، گەیشتوون بەو ئەنجامەی تاوەکو مانگی ئەیلوولی ساڵی داهاتوو سەدان سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لەم وڵاتە بکشێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین