سەرۆک کۆماری تورکیا داوایەک ئاراستەى وڵاتان دەکات تورکیە

نوچە نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات هاوپەیمانییەک دژی ئیسرائیل پێک بهێنن، بەردەوام بن لە دروستکردنی هەماهەنگییەکانیان دژی ئەم وڵاتە.

ڕۆژی یەکشەممە (هەشتی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هەنگاوەکانی ئیسرائیل وەک هەڕەشەی فراوانخوازی ئەو وڵاتە دەبینێت، داوا دەکات وڵاتان هاوپەیمانییەتیێکی ئیسلامی دژی ئیسرائیل پێک بهێنن.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند، "لە ڕێگەی دروست کردنی ئەم هاوپەیمانێتییەوە دەتوانین ئەو پلان و کردەوە تیرۆرییانە ڕابگرین کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، تاکە چارەسەرە بۆ کۆتایی هێنان بە کردەوەکانی ئەم وڵاتە".

ئەردۆغان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئامانج لەو هەنگاوانەی لەم دواییەدا لە لایەن تورکیاوە گیراوەتە بەر بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر و سوریا، پێکهێنانی هەماهەنگی و کاری پێکەوەییە لە دژی هەڕەشەی گەشەسەندنی فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل، چونکە هەڕەشەکان وڵاتانی جیاواز دەگرێتەوە".

دوای (12) ساڵ لەم هەفتەیەدا سەرۆکی میسر و سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەردانێکی سیسی بۆ ئەنقەرە، "تاوتوێی شەڕی غەزە و میکانیزمی ئاسایی کردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد، لە )2020( تورکیا دەستی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی کرد بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.

ئەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئەوە دێت، ڕۆژی هەینی (شەشی ئەیلوول/2024) باس لە کوشتنی ژنێکی ئەمەریکی تورکی کرا لە کەناری ڕۆژئاوا کە بەشداری خۆپیشاندانێکی کردبوو دژی ئیسرائیل، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین