وەزارەتى دارایى عێراق راگەیێندراوێکى لەسەر کۆبوونەکەى ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتى ئەیلوول/2024) وەزارەتى دارایى عێراق لە ریگەێندراوەکەى ئاماژە بەوە دەکات، گفتوگۆکان بۆ بەهێزکردنى هەماهەنگى دارایى نێوان هەردوولا و گەیشتن بە چارەسەرکردنى دۆسیە هەڵپەسێدراوە داراییەکانى نێوان هەردوولا بوو.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراق هاتووە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەى هەوڵەکانى حکومەتى عێراقە لە پێناو هاوکاریى نێوان حکومەتى ناوەندى و حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەروەک پرسە داراییە هاوبەشەکانی وەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بوددجە، دەروازە سنوورییەکان، هاوئاهەنگیی گومرگیی و باج گرنگترین ئەو پرسانە دەبن کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و کە ئەوانە کاریگەریان لەسەر سەقامگیری ئابووری عێراق."
لە راگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراق هاتووە، وەزیرى دارایى رونى کردۆتەوە ئەو گفتوگۆیانە دەرفەتێکى مێژوویى بۆ بەدیهێنانى ئاشتەوایى دارایى نێوان حکومەتى ناوەندى هەرێمى کوردستان دەرەخسێنێت، هەروەک جەختى لەسەر گرنگى بەهێزکردنى هەماهەنگى دارایى هەردوولا و گەیشتن بە چارەسەرى بەدرەوام بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێدراوەکان، لە هەمان کاتیشدا رێککەوتن لەسەر میکانزمێکى دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنى داهاتى نەوت و خاڵە سنوورییەکان، کە کاریگەرى لەسەر بەهێزکردنى متمانە و سەقامگیرى ئابوورى لە عێراق دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment