سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد کوردستان- عێراق

نوچە نێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كۆبوونەوە و هەردوولا لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پڕۆژەی "هەژماری من" و پشتیوانیی و چاودێریی بانکی ناوەندی.

ئەمڕۆ دووشەممە (نۆی ئەیلوول/2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد. 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەت باسی لە چاکسازییەکانی بواری بانکی لە هەرێمی کوردستان كرد، هەروەها ئاماژەی "بە پڕۆژەی (هەژماری من) کرد کە تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا، مووچەی دووسەد هەزار کەس لە ڕێگەی (هەژماری من)ـەوە بدرێت."

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، "سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی تایبەتی خۆی لە هەژماری من و چاکسازییە بانکییەکانی حکومەتی هەرێم."

مەسرور بارزانی هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، باسی "لە گەشەکردنی خواستی دامەزراوە داراییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەماهەنگیکردن و پشتگیریکردن لە ستراتیژی حکومەتی هەرێم لە بواری داراییدا کرد . خێراترکردنی گشتگیریی دارایی لە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و هەنگاوەکانی بەدیجیتەڵکردنی بانکەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین