چین و ڕووسیا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (نۆی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی چین ڕایگەیاند، "دەست دەکەین بە مانۆڕی سەربازیی ئاسمانی و دەریایی، "مانۆڕی باکووری یەکگرتوو (2024) لە دەریای ژاپۆن و دەریای ئۆخۆتسک لە باکوور بەڕێوە دەچێت".
وەزارەتی بەرگریی چین جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئامانج لە مانۆڕە دەریایی و ئاسمانییەکان بریتییە لە پەرەپێدانی ستراتیژی هاوبەشمان لەگەڵ ڕووسیا، ئەم جۆرە مانۆڕانە تواناکانمان بەهێز دەکات کاتێک هەڕەشەی جیاوازی ئەمنی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە".
لە سەرەتای جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوە، چین ڕەتیدەکاتەوە، "ڕەخنە لە ڕووسیا بگرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا یاخود ئەم وڵاتە تاوانبار بکات، لە بەرامبەردا بەردەوامە لە ڕەخنەگرتن لەو وڵاتانەی پوتین تۆمەتبار دەکەن، چین راستەوخۆ چەکی بۆ ڕووسیا دابین نەکردووە، بەڵام لە ڕووی ئابوورییەوە هاوکاری بەردەوامی بووە، بۆ نموونە چین کڕیاری سەرەکی نەوت و گازی ڕووسیایە".
هەریەکە لە ڕووسیا، چین، ئێران ئامانجییانە سیاسەتیی دەرەوەی خۆیان لە دژی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بەکار بهێنن، لە ڕێگەی بوونی مانۆڕی هاوبەشەوە، ڕووسیا داوای یارمەتی لە چین کردووە بۆ ئەوەی ئامانج و بەرژەوەندییە هەمەلایەنییەکانی هەردوولا بەدەست بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment