ڕووسیا تاکتیکی هێرشەکانی دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دەزگای هەواڵگریی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، گرووپی (GRU)ـی ڕووسی هێرشی ئەلیکترۆنی بەرامبەر وڵاتانی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا بەکارهێناوە.

ڕۆژی دووشەممە (نۆی ئەیلوول/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردەوە، دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "گرووپێکی ئەلیکتڕۆنی ڕووسی کە سەر بە یەکەی (29155) ی هەواڵگری سەربازیی ڕووسیایە هێرشە ئەلیکتڕۆنییەکانی وڵاتانی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپان ئەنجام داوە".

دەزگا هەواڵگرییە ئەڵمانییەکە ڕاشیگەیاندووە، "لەگەڵ ئێف بی ئای و ئاژانسی ئاسایشی ئینتەرنێتی ئەمەریکی CISA و NSA و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی تر، هۆشداری دژی ئەو گروپە بڵاودەکەینەوە، ئەو گروپە بە مەبەستی سیخوڕی و تێکدان چالاکی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن کە زۆرجار دەبنە هۆی تێکدانی ماڵپەڕەکان و زانیارییەکان بڵاو دەکەنەوە".

دوای جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا بەردەوام، "ئەوروپا نیگەرانی لە هاککەر و سیخوڕی گومانلێکراوی ڕووسیا لە دوای دەربڕیوە، گومانەکان زیاتر و زیاتر دەبن".

لە سەرەتای ئەمساڵدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەڵمانیا ڕووسیایان تۆمەتبار کرد، "بە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکتڕۆنی جۆراوجۆر بۆ سەر سۆسیال دیموکراتەکانی ئەم وڵاتە، کۆمپانیاکانی گواستنەوە، بەرگری، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیای زانیاری".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین