كۆمپانیای ئەپڵ ئەمڕۆ ئایفۆن (16) نمایش دەكات بابەتی گشتی

نوچە نێت

بڕیارە لە نمایشێکدا ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن (16) لەگەڵ مۆدێلێكی نوێی ئەپڵ وۆچ و ئێرپۆد نمایش بکات، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، "لە ڕووی دەرەوەی مۆبایلەکەدا چەند گۆڕانکارێێک کراون، لە ناوەوەش گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو ئەنجام دراون".

ڕۆژی دووشەممە (نۆی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، "جۆرە نوێیەکەی ئایفۆن زیرەکی ئەپڵی بۆ دروست کراوە، دروشمی نمایشەکەی ئەمڕۆی ئەپڵ بریتییە لە، ئێستا کاتی درەوشاوەیە".

کۆمپانیای ئەپڵ ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەتەوە، "بۆ سەلماندنی تایبەتمەندییە نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد و نوێکردنەوەکانی تری ئایفۆن (16)، هەروەها ئەپڵ پێویستە سەرکەوتوو بێت لە پێشبڕکێی زیرەکی دەستکردی بەرهەمەکانی، چونکە ڕکابەرەکانی پێشتر تایبەتمەندی هاوشێوەیان لەگەڵ تەکنەلۆجیای نوێیان دا ئەنجام داوە".

کۆمپانیاکە پێشتر ئاماژەی بە هەندێک لەو شتانە کردووە کە زیرەکی ئەپڵ دەتوانێت ئەنجامی بدات بۆ نموونە، "گفتوگۆی سروشتی تر لەگەڵ Siri، زانیاری کەسیی بەکارهێنەران ئاسانتر دەخرێتە ڕوو".

بەکارهێنەرانی ئایفۆن ئامانجییانە، "هەموو ئەو پێشکەوتنانە ببینن کە دەبێتە مایەی دڵخۆشیان، دەیانەوێت بزانن چۆن لە ڕێگەی بەکارهێنانی زیرەکی ئەپڵەوە هەموو ئەو نوێگەرییانە تاقت بکەنەوە کە پێشتر تاقییان نەکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییەکی ورد لە روکەشە نوێیەکەی ئایفۆندا هەبێت، وەک بوونی شاشەیەکی فراوانتر".

نرخی ئایفۆنە نوێیەکە پرسیارێکی سەرەکی بەکارهێنەرانی ئەپڵە بۆ نمایشەکەی ئەمڕۆی کۆمپانیاکە، چونکە لە چوار ساڵی ڕابردوودا، نرخی سەرەتایی لە کاتی خستنەڕووی ئایفۆنی نوێ (799) دۆلار بووە. شیکەرەوە جیاوازەکان باوەڕیان وایە، "ئەپڵ دەتوانێت نرخی ئایفۆن بەرز بکاتەوە بەهۆی تایبەتمەندییە نوێیەکانی زیرەکی ئەپڵ، بەڵام هەرگیز نایەوێت بەهۆی زۆری نرخەوە کڕیارەکانی لە دەست بدات".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین