شاندی سووریا لە دژی توركیا كۆبوونەوەی کۆمكاری عەرەبی جێدەهێڵن تورکیە

نوچە نێت

تورکیا دوای (13) ساڵ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمكاری عەرەبی کرد، لەکاتی دەستپێکردنی وتاردانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا شاندی سووریا هۆڵی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئەیلوول/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتی پێشكەشكردنی وتار لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمكاری عەرەبی کرد، لە قاهیرەی پایتەختی میسر، شاندی سووریا هۆڵی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە. 

بەگوێرەی هەواڵی (ئەلعەرەبستان) ئاشکرای کردووە، شاندەکەی سووریا کە فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا سەرۆکایەتی دەکات هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەجێهێشتووە لەکاتی تەواوبوونی وتارەکەی فیدان گەراوەتەوە کۆبوونەوەکە.

وەزیری دەرەوەی سووریا لە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکدا بە رووسیا تودەی ڕاگەیاندووە، "ئەگەر تورکیا مەبەستیەتی هەنگاوی هاوکاری لەگەڵ وڵاتەکەمان بنێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، پێویستە لە خاڵەکانی باکوور عەرەبی بکشێتەوە کە داگیری کردووە."

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بەو رووداوە رایگەیاندووە، "کۆمكاری عەرەبی بەکۆی دەنگ بڕیاری داوە بۆ ئەوەی تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکات، هەروەها ئەگەر نارازیبوونایە سەرەتا لەکاتی بانگهێشتکردنەکە دەیانتوانی نارەزایی دەڕببرن، سووریا هیچ رێگریەکی پیشان نەداوە بۆ بەشدارینەکردنی تورکیا لەو کۆبوونەوەیە."

 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشیوایە، ئەو هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی سووریا ئیدانەکردنە بەرامبەر بە وڵاتەکەیان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین