کوژرانی نارینی تەمەن هەشت ساڵ ناڕەزایی توندی لێ دەكەوێتەوە تورکیە
نارین کجێکی تەمەن هەشت ساڵەی خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستانە، دوای (20) رۆژ لە دیارنەمانی ڕۆژی یەکشەممە تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە، (24) کەس لە خزمی نزیکی ئەو منداڵە بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراون، ئەوەش كاردانەوەی توندی ناڕەزایی لێكەوتەوە

سێشەممە (10/9/2024) ماڵپەری (بی بی سیبڵاویکردەوە، نارین گۆران، منداڵێکی هەشت ساڵانی خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستانە، دوای (20) رۆژ لە دیارنەمانی ڕۆژی یەکشەممە تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە، لەدوای دۆزینەوەی دەرکەوت نارین کراوەتە نێو توورەکەیەکەوە و لە لێورای رووبارێک فڕێدراوە و بە بەرد و پوش داپۆشرابوو.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی کوژرانی نارین لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بەشێوەیەکی شەخسی بەدواداچون لە پڕۆسەی دادوەری نارین دەکەم."

دەم پارتی لەبارەی کوژرانی نارین پێشنیارێکی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیای کرد، بۆئەوەی هەموو لایەنە سیاسیەکانی پەرلەمانی بەدواداچون بۆ کوشتنی ئەو منداڵە بکەن.

لەدوای دیارنەمانی نارین، لەلایەن کەسوکاری و پۆلیس بەدوایدا دەگەران، هەروەها تیمێکی تایبەت لە ئەنقەرە بۆ گەران بەدوای نارین گەیشتنە ئامەد، لەدوای (20) رۆژ لە ونبوونی، دوێنێ تەرمی نارین لە ئامەد بە خاک سپێدرا. 

بەتۆمەتی کوشتنی ئەو منداڵە، (24) کەس لەنێو خزمە نزیکەکانی دەستگیرکراون، لەنێو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دایکی نارین و باوکی و دووبرای گەورەی و سێ مامی هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین