کۆریای باکوور بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە لە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەهێزکردنی توانای ئەتۆمیمان تاوەکو بتوانین لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بجەنگین.

ڕۆژی چوارشەممە (11/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، "هەوڵەکانمان دوو هێندە دەکەین تاوەکو بتوانین هێزە ئەتۆمییەکانمان بە تەواوی ئامادە بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی".

چەندین جارە سەرۆکی کۆریای باکوور بەڵێنی هاوشێوە دەدات، بەڵام دەربارەی هەڕەشەکانی ئەم دواییە پسپۆڕان باوەڕیان وایە، "پێش هەڵبژاردنی ئەم جارەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، کۆریای باکوور ئامانجییەتی تاقیکردنەوەی چەکی بەهێز بکات بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆریای باکوور دەستی بە هەڵدانی بالۆنی خۆڵ و خاشاک بۆ کۆریای باشوور کردووە".

کیم جۆنگ ئون ڕاشیگەیاند، "کۆریای باکوور ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە لایەن وڵاتانەوە چونکە ئەوان ئامانجییانە فراوانبوونی زیاتر ئەنجام بدەن بە ڕابەرایەتیی ئەمەریکا، ئەم فراوانخوازییانە پاڵ بە وڵاتەکەمانەوە دەنێت توانای سەربازیمان بەهێزتر بکەین".

لەم ماوەی دواییدا کۆریای باکوور ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر واژۆکردنی ڕێنماییەکی نوێی بەرگریی ئەمەریکا و کۆریای باشوور کە مەبەست لێی تێکەڵکردنی چەکی ئەتۆمی ئەمەریکا و کۆریای باشوور بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور. ئەگەرچی هەردوو وڵات دووپاتیان کردووەتەوە کە هێرش ناکەنە سەرۆ کۆریای باکوور، بەڵام ئەم وڵاتە ئەم ڕێککەوتنانە وەک هەڕەشە دەبینێت.

لە (2022)وە، کۆریای باکوور چالاکیەکانی تاقیکردنەوەی چەکی جۆراوجۆری بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر کردووە، وەک هەوڵە بەردەوامەکان بۆ تەواوکردنی تواناکانی بۆ هێرش کردنە سەر ئەمریکا و کۆریای باشوور. ئەم دوو وڵاتەش بە فراوانکردنی مانۆڕی سەربازی وەڵامیان دایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین