عێراق و ئێران (14) یاداشتنامە واژۆ دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (11/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە باسیان لە، "پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە، "پەیوەندییە مێژوویی، ئایینی و کلتوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد، جەخت دەکاتەوە کە ئەم پەیوەندییانە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکی درێژخایەن و بەهێزن لەنێوان دوو گەلی موسڵمانی دراوسێدا".
سوودانی دەشڵێت، "ئەم پەیوەندییە مێژووییە دەتوانێت ببێتە بەرزترین ئاستی هاوکاری و هاوبەشی پێکەوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکانی ئێستا و پشتیوانیکردن لە سەقامگیریی ناوچەکە، پشتیوانی نەگۆڕی عێراقی بۆ ئێران دووپات کردەوە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی، "ئەمڕۆ (14) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنمانمان لە بوارە جیاجیاکاندا واژۆ کرد کە نەخشەڕێگایەکی ئومێد بەخشە بۆ هاوکاری هاوبەش و بەهێزکردنی هاوکاری نێوان عێراق و ئێران لە بوارەکانی ئابووری، پەروەردە، هاوکاری میدیایی و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری.
هاریکاری ئەمنی، سەقامگیریی ناوچەیی و پشتیوانی له فەڵەستین و ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل تەوەری تری کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment