د. مه‌غدید سه‌پان: به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك سێ ساڵ به‌ر له رۆژنامه‌ى "كوردستان" رۆژنامه‌یه‌كى تر هه‌بووه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
وه‌ك نووسه‌رێك و رۆژنامه‌نووسێك و مامۆستاییه‌كى بوارى راگه‌یاندن، د. مه‌غدید سه‌پان خوێندنه‌وه‌ى بۆ واقیعى ئه‌مڕۆى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى چییه؟
راستی ئەمڕۆی رۆژنامەگەری کوردی پەیوەندی بە ڕاستی ئەمرۆی سیاسەتی حکومەتەوە هەیە. کە چۆنە و چۆن نییە، پەیوەندی بە ڕەوشی ئەدەبی و فەرهەنگی کوردییەوە هەیە، واتا ئەگەر راگەیاندن خراپ بێت خەتای ئەوان نییە کە خراپە، راگەیاندن لە کوردستان حزبییە، حزبەکان دیارە یارمەتی پێویست نادەن بۆئەوەی راگەیاندن کەمێك باشتر بێت یاخود کاری بۆ ناکەن بۆئەوەی راگەیاندن کەمێك باشتر بێت.
حزبەکان یارمەتی پێویست نادەن بۆئەوەی راگەیاندن کەمێك باشتر بێت
بۆیە راگەیاندن ناکرێت لە وڵاتێك بژیت هەموو بوارەکانی تەندروستی وهاتووچۆ و خوێندن و پەروەردە با بڵێین خراپ بێ راگەیاندنیش باش بێت. شتی وا بوونی نییە هەموویان پەیوەستن بەیەکەوە. ئەگەر لایەنێك باش بیِت تەندروستى باش بێت هاتووچۆش باش دەبێت و خوێندنیش باش دەبێت مەبەستم ئەوەیە هەموویان بەیەکەوە باشن یاخود هەموویان بەیەکەوە خراپن.
رۆژنامەگەری لە کوردستان حزبیە، حزبیش بڕیار دەدات کە چ بنووسرێ و چ پیشان بدرێت، رۆژنامەگەری کوردی وەکو رۆژنامەگەری جیهانیەکان نییە و وەکو یەکیش سەیر ناکرێت.
ئه‌مڕۆ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه تێكه‌ڵییه‌ك له‌نێوان ئه‌ركى رۆژنامه‌گه‌رى و سۆشیال میدیا په‌یدابووه، به بۆچوونى تۆ ئه‌م تێكه‌ڵه‌كردن چ زیانێكى له رۆژنامه‌گه‌رى داوه؟
سۆشیال میدیا لقێكی تازەیه، دەکرێت وەکو رۆژنامەنووسانیش میدیاکاری راگەیاندن سوودی لێ وەرگرن، بەڵام ئەوەی لە سۆشیال میدیا دەنووسێ مەرج نییە ئەو کەسە رۆژنامەنووس بێ، هەموو کەسێك دەتوانێت لە ئەکاونتی سەربەخۆی لە سۆشیال میدیا بنووسێ، بەڵام هەموو کەس ناتوانێت خاوەنی ئیمتیازی رۆژنامە بێت، یاخود رۆژنامەیەکی هەبێت. بۆیە دوو شتی زۆر لێکتر جیاوازن کێشەکە لەوە دایە خەڵکێکی زۆر لە سۆشیال میدیا زۆر شت دەنووسن و خەڵک لەگەڵ راگەیاندن تێكەڵی دەکەن. ئیدی رەخنە لە رۆژنامەنووسان و پەیامنێران دەزگاکانی راگەیاندن دەگرن، گوایە خەتای ئەوانە. بەس هیچ پەیوەندی بە رۆژنامەنووسانەوە نییە. راستە هەندێك کەس رۆژنامەنووسن هیچ چاودێرێکیان لەسەر نییە بە ئازادی خۆیان دەتوانن ئەوەی بیانەوێت بنووسن، بەڵام ئەوە تەواوکاری رۆژنامەنییە، سۆشیال میدیا یەکێکە لە شێوازه‌كانى راگەیاندن.
چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونى كه ده‌ڵێ، بابه‌تى جددى و درێژ ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌كان ناخوێنرێنه‌وه؟
زۆربەی خەڵك بە هاتن و پەیدابوونی سۆشیال میدیا و مۆبایلی زیرەکەوە ئەوەندە کاتیان نییە گوتاری درێژ بخوێنەوە، گوتاری درێژ بە دڵنیاوە خوێنەری خۆی هەیە، بەڵام بەگشتی نا، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت ئەگەر کەسەکە بناسیت ئینجا تۆ بەرهەمی ئەو یاخود گوتاری ئەو دەخوێنیەوە.
زۆرجار ده‌گوترێ زانكۆ نه‌یتوانیوه رۆژنامه‌نووسى پرۆفیشناڵ به‌رهه‌م بهێنێ، تۆ وه‌ك مامۆستایه‌كى زانكۆ له به‌شى راگه‌یاندن له نزیكه‌وه ئاگادارى هۆكاره‌كه چییه؟
نەك بەشی راگەیاندن بەڵکو بە گشتی وایە، تاکو ئێستا بەشی فەلسەفە چەند فەیلەسوفی پێگەیاندووە؟ بەشی پزیشك بەشی یاسا؟ بەهرەدارترین قوتابی کە بەرزترین نمرەیان هەیە کە دەچنە بەشی پزیشکی و یاسا بزانە کەسێك قوتابیەک تازە دەردەچێ ناتوانێت نەشتەرگەری بۆ باوکی بکات، ناتوانێت یەکسەر بکرێتە باشترین دکتۆر. لەگەڵ تێپه‌ڕبوونى کات دکتۆری زۆر باشیان لێ دەردەچێت، ئەگەر یاسایى بێت دادوەری زۆر باشیان لێ دەردەچێت. بەهەمان شێوەی ئیمەش بنەڕەتەکەیان فێر دەکەین ئیدی هەندێك لەوان رۆژنامەنووسی زۆر باشیان لێ دەردەچێت هەندێکیشیان وا نییە، بە دڵنیاییه‌وە خەتای بەشێك لە ئێمەشی تێدایە با خۆمان به‌دوور نه‌گرین. هەندێک مامۆستا لەو ئاستە نین، یانی ناتوانن قوتابی بە جوانی پێبگەیەنن، چونکە بە خۆیان پێویستیان بە یارمەتییە بە خۆیان دەبێ بخوێنەوە و خۆیان زیاتر پەروەردە بکەن، ئینجا ئەوەیە کە راستە بەشی راگەیاندنیش وەك هەر بەشەکانی تر، ئه‌و كه‌سه‌ى تازه ده‌رده‌چێت ناتوانێت راستەوخۆ ببێت بە پەیامنێرێکی زۆر سەرکەوتوو.
حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان ده‌توانن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى رۆژنمه‌وانى كوردى چى بكه‌ن؟
یاساى رۆژنامه‌گه‌رى پڕ كه‌موكورتییه
حکومەت و پەرلەمان دەتوانن یاسایەکی پخوت بنووسن و دەنگی لەسەر بدەن کە میدیای ئەلیکترۆنی بگرێتەوە و رادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکان بگرێتەوە رۆژنامە و گۆڤار بگرێتەوە، ئێمە ئێستا یەك یاسای سەقەتی ژمارە ٣٥ی ٢٠٠٧ هەیە کە هەمووی کەموکورتییە و کەموکورتییەکان ئەوەیە لەنیوەی دەڵیت رۆژنامەنووس ئازادە لە بڕگەیەکی تر، دەڵێت بە مەرجێك ئازادە کە ئەوها نەکات! سەبارەت بەمە گووتارێکم هەیە لەم یەك دوو رۆژە بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌مڕۆ له رۆژى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى بابه‌تێكت نووسیوه باس له‌وه ده‌كه‌یت، له‌وانه‌یه سێ ساڵ زووتر به‌ر له رۆژنامه‌ى كوردستان رۆژنامه‌یه‌كى تر هه‌بووبێت، ئه‌مه چۆنه؟
خۆی ٢٢ی مانگ تەواو نییە ٢١ مانگ تەواوە رۆژی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی، جا دیاریس نییە ئایا رۆژنامە کوردستان بوو کە لە میسر دەرچووە، چونکە هاورێیەکم بەڵگەیەکی بۆ ناردووم کە سێ ساڵ زووتر رۆژنامەیەکی تر بوونی هەبووە ناتوانم لە ئێستادا ناوی بهێنم، دەبێت لە ئەرشیفەکان بگەڕێین کە چۆنە و چۆن نییە دەگەین بە چ ئەنجامێک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment