ئەردۆغان: بۆ بنیاتنای داهاتوویکی پارێزراو و خۆشگوزەران سەرەتا پێویستیمان بە ئاشتییە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەپەیامێکدا رایگەیاند، وەکو تورکیا بەردەوام دەبین لە پشتیوانی ستەملێکراوان، هەروەها دژی ستەمکاران دەوەستین و هەرگیز لەو هەڵوێستە مڕۆییە پاشەکشە ناکەین.

ئەمڕۆ هەینی (13/9/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی لوتکەی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و رایگەیاند، "بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی سەلامەت و خۆشگوزەران سەرەتا پێویستیمان بە ئاشتییە، لەئێستادا هەڕەشەکانی تیرۆر و کۆچی نایاسایى و ترس لە ئیسلام و گۆڕانی کەش و هەوا هەموو جیهانی گرتۆتەوە، بەتایبەت وا بەچاوی خۆمان (11) مانگە داگیرکارییەکانی سەر غەززە دەبینین، (17) هەزار منداڵ و نزیکەی (41) هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە، ڕووبەڕووی ئەو وێنە خەمناکەبووینەوە کە زیاتر لە (100) هەزار کەس برینداربووینە و غەززە بەتەواوەتی وێران بووە."

ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "دەبێت دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بەو داگیرکارییەی ئیسرائیل زیاتر بەرزببێتەوە، لەراستیدا لە جیهانێکداین منداڵ لەژێر بۆمبدا دەکوژرێت، بۆیە هیچ کام لەئێمە هەست بەسەلامەتی ناکەین لەو جیهانە."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی ئەردۆغان رایدەگەیەنێت، "ئێمە وەک تورکیا بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی بۆ ستەملێکراوان، هەروەها دژی ستەمکاران دەوەستین و هەنگاوی پاشەکشە نانێین لەو هەڵوێستە مرۆییەمان، بانگهێشتی سەرکردەکانی جیهان دەکەم لەلوتکەی داهاتوو بەیەکەوە بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو بنێین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین