رووسیا وەڵامى لێدوانەکانى ئەردۆغان دەداتەوە تورکیە

نوچە نێت

دواى ئەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، پێویستە دوورگەى کریمیا بگەڕێتەوە سەر ئۆکراینا، دیمترى بیسکۆڤ، گۆتەبێژى کۆشکى کرملین رایگەیاند، رووسیا بە تەواوى لەگەڵ ئەو لێدوانانەى سەرۆکى تورکیا ناکۆکە.

ئەمڕۆ هەینى (13/9/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، ئەردۆغان رایگەیاند، تورکیا پاڵپشتى یەکپارچەیى و سەربەخۆیى و سەروەرى خاکى ئۆکراینا دەکات و بەگوێرەى یاساى نێودەوڵەتى پێویستە نیمچە دوورگەى کریمیا بگەڕیتەوە سەر ئەو وڵاتە.

سەبارەت بەو لێدوانەى سەرۆکى تورکیا بیسکۆڤ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بابەتى دوورگەى کریمیا یەکێکە لە ناکۆکییەکانى ئێمە و دۆستە تورکەکانمان.

گوتەبێژەکەى کۆشکى کرملین دەشڵێت، "بۆچوونەکەمان لێرە بە تەواوى ناکۆکە، لە هەمانکاتیشدا ئێمە دەستبەردارى هەوڵەکانمان نابین، پشت بە شرۆڤەى خۆمان دەبەستین بۆ هەوڵوێستمان بەرانبەر دۆست و هاوڕێ تورکەکانمان."

بیسکۆڤ دەشڵێت، ئەردۆغان کەوتۆتە ژێر فشارەکانى ئەمەریکا بەهۆى پەیوەندییە ئابوورییە بەهێزەکانى تورکیا لەگەڵ رووسیا، بۆیە ئەنقەرە هەوڵ دەدات ئەو فشارانە کەم بکاتەوە، ئەمەریکا بە ئاشکرا فشار دەخاتە سەر تورکیا، بێ دوو دڵى ترس لە لێکەوتە ئابوورییەکان لەسەر تورکیا بەکاردەهێنێت.

سەبارەت بە سەردانەکەى ڤلادیمێر پووتینیش، کۆشکى کرملین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو هەفتەیە سەرۆکى رووسیا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەردۆغان سەردانى ئەنقەرە دەاکت.

دوورگەى کریمیا سەر بە ئۆکرانیا دانیشتوانەکەى تورکن لە ساڵى (2014) رووسیا خستیە سەر خاکەکەى خۆى، تورکیا بە توندى دژى داگیرکردنى ئەو دوورگەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین