ئیبراهیم کاڵن لەگەڵ شاندێكی حەماس لە ئەنقەرە کۆبووەوە تورکیە

نوچە نێت

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆكی هەواڵگریی میتی تورکیا بەمەبەستی تاوتوێی دوایین دۆخی دانوستاندنەکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس لە ئەنقەرە کۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی (13/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، بەپێی سەرچاوەکانی ئەمنی تورکیا رایانگەیاندووە، سەرۆکی میتی تورکیا لەگەڵ سەرکردەکانی حەماس لە ئەنقەرە کۆبووینەوە و دواین پێشهاتەکانی دانوستاندنەکانی ئاگربەستی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی هەردوولایان تاوتوێ کردووە. 

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە، لە کۆبوونەوەکە جەختیان لە هەنگاوی کۆنکرێتی کردووە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی، هەروەها گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچەکانی غەززە، راگەیاندنی نیگەرانییەکانیان بۆ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەلەستین.

لەکۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، کە دەبێت سەرکردەکانی حەماس هەڵوێستی بنیاتنەر و ئەرێنی بنێن لە دانوستاندنەکانی پرۆسەی ئاگربەست، هەروەها بەهەمان شێوە  ئیسرائیلیش دەبێت پشتیوان و پابەندی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و دانانی مەرجی نوێ لە پێشنیاری دانوستاندنەکان پرۆسەی ئاگربەست ئەستەمتر دەکات. 

دەزگای هەوڵگریی میتی تورکیا لە پرۆسەی ئاگربەستدا سیاسەتێکی دیپلۆماسی دەگێرێت لەنێوان سەرکردە باڵاکانی حەماس و ئیسرائیل و میسر و قەتەر و ئەمریکا، تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە.  

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین