هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكشێنەوە
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (21/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاوی کردەوە، فەرماندەیەكی سەربازیی باڵای عێراق ڕایگەیاند، "هەنگاوەکانی کشاندنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستی پێکردووە، سەرەتا لەناوەوەی ناوچەی سەوز و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەگرێتەوە".
فەرماندە سەربازییەكە جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەم ڕێکارانە وەک بەشێکن لە پرۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانیی هاوپەیمانان کە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی (2025) یان زووتر تەواو بێت، بەڵام هێزەکان پلانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و شوێنەکانیان زیاتر بکەن لەوێ".
پێشووتر واشنتن و بەغدا ڕێکەوتنێکیان واژۆ کردووە، سەبارەت بە پلانی کشاندنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەركردایەتیی ئەمەریکا، بە گوێرەی ڕاپۆرتە جیاوازەکان بڕیارە سەدان سەربازی هاوپەیمانان تا مانگی ئەیلوولی (2025) عێراق جێبهێڵن و هەندێکیان تا کۆتایی ساڵی داهاتوو بمێننەوە.
لە کانوونی دووەمی (2023) وە دانووستاندنەکان لە نیوان وڵاتانی هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق بە سەرکردایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد. ئەمەریکا و عێراق ئامانجیانە پەیوەندییەکی ڕاوێژکارییانە بنیات بنێن کە بتوانێت هەندێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بهێڵێتەوە تەنانەت دوای کشانەوەی هێزەکەش.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment