پزیشیكان: هیچ وڵاتێك ناتوانێت هێرشە بكاتەسەر ئێران ئێران

نوچە نێت

میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند مووشەکێکی نوێی بالیستیکی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری لە نمایشێکی سەربازیدا بۆ یەکەم جار ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە (21/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردەوە، میدیاكانی ئێران باس لە، "مووشەکی جیهاد دەکەن کە بە سووتەمەنی ڕەق لە لایەن باڵی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران دیزاین و دروستکراوە و مەودای ڕۆیشتنەکەی (1000) کیلۆمەتر (زیاتر لە 600 میل) دەبێت.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ڤێرژنێکی نوێکراوەی جۆرێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشووترە، تایبەتمەندی نوێی هەیە و مەودای ڕۆیشتنی زیاتر لە (4000) کیلۆمەترە کە دەکاتە (2500 میل).

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بەشداری ڕێوڕەسمەکەی کرد و گوتی "ئەمڕۆ توانای بەرگری و بەربەستمان گەشەی کردووە، کە هیچ وڵاتێک ناتوانێت بیر لە دەست درێژیکردنە سەر وڵاتەکەمان بکاتەوە، بە یەکڕیزی و پێکەوە ژیانی وڵاتانی ئیسلامی دەتوانین ڕووبەڕووی هەموو بەربەستەکان ببینەوە".

عەلی خامنەیی، ڕیبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکەین پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن و پەیوەندییە سیاسییەکان لاواز بکەن".

هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم مانگە سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند و باسیان لەوە کرد، "ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕوسیا دابین کردووە، بەڵام ئێران هەموو ئەو باسانەی ڕەتکردەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین