پارتەکانى عەلى باباجان و دادودئۆغلۆ یەکدەگرن تورکیە

نوچە نێت

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتی ئایندە و دیڤا لەهەفتەی رابردوو هەردوو پارتەکە ئاشکرای دەکەن لە گفتوگۆ و دانوستاندندان بۆ یەکگرتن و دروستکردنی پارتێکی نوێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، چەند مانگێکە شاندەکانی هەردوو پارتی ئایندە و دیڤا لەگفتوگۆ و کۆبوونەوەدان بەمەبەستی یەکگرتنەوەی پارتەکانیان، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو بۆ ئەو مەبەستە بەسەرکردایەتی ئەحمەد داودئۆغڵو و عەلی باباجان کۆبوونەوەیەکی چوار کاتژمێریان ئەنجامدا و ڕێککەوتون بەردەوامی بە دانوستانەکانی یەکگرتنەوە بدەن.

لەدوای هەڵبژاردنەکانی (14)ی ئایاری  (2023)ی تورکیا هەردوو پارت چەند کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لەپەرلەمان بەیەک گروپ بەشداربن بەڵام بێ ئەنجام بوو، لەدوای ئەو هەوڵانە پارتی ئایندە لەگەڵ پارتی سادێت بەیەکەوە گروپێکیان پێکهێنا، پارتی دیڤاش هەوڵیدا لەگەڵ پارتی دیموکرات گروپێک دروستبکات کە ئەوان خاوەنی سێ پەرلەمانتاربوون بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. 

لەو چەند هەفتەی رابردووعەلی باباجان لەبەرنامەیەکدا رایگەیاند، کە دەیانەوێت چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتی ئایندە ئەنجام بدەن بۆ یەکگرتنەوەی پارتەکانیان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین