سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای هەماهەنگی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە پەراوێزی (79) یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف کۆبووەوە، داوا دەکات هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ عێراق بکەن.

رۆژی دووشەممە (23/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاوی کردەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کاترین ڕەسڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف کۆبووەوە، گفتوگۆیان کردووە لەسەر پرسەکانی، "مافەکانی منداڵان، یاسا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە منداڵان و هەروەها ئەو پێشکەوتنانەی عێراق لەم بوارەدا هەنگاوی بۆ ناوە".

سەرۆک وەزیران عێراق ئاماژە بەوە دەکات، "وڵاتەکەمان هانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەدات بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراق لە بوارەکانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، ئامادەیی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی عێراقی پیشان دا بۆ زیادکردنی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان لە بوارە جیا جیاکاندا".

لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، "جەختی لەسەر توانای هەماهەنگی فراوانتر لەنێوان عێراق و بەرنامەکانی ڕێکخراوەکەدا کردەوە. پێشوازی و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ قبووڵکردنی بانگهێشتەکەی بۆ سەردانی عێراق".

هەروەها باسی لەوە کرد، یونیسێف پێشکەوتنی بەرچاوی لە بواری خۆشگوزەرانی خێزان و منداڵ لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێستا لە عێراقدا ئەنجام داوە، بەردەوام دەبێت لە داهاتوودا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین