ئەردۆغان: گرینگ نییە لە ئەمریکا کێ دەبێتە سەرۆک گفتوگۆی ئێمە لەگەڵیان ناگۆرێت تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب یەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە نیۆرک رایگەیاند، "گرینگ نییە کێ بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێردرێت، دیدگا و گفتوگۆی ئاست بەرزمان لە پەیوەندییەکانمان بەرامبەر بەو وڵاتە ناگۆرێت."

دووشەممە (2024/9/24) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە (79)هەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چووە نیۆرک، لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، "ئێمە وەک هەموو جیهان بە پەرۆشەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و هەڵبژاردنی کۆنگرێس دەکەین کە بڕیارە لە پێنجی تشرینی دووەم بەرێوەبچێت." 

ئەردۆغان دڵخۆشی خۆی راگەیاند کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە کەشێکی ئەرێنی دایە و گوتی، "لەلای ئێمە گرینگ نییە کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا، بەهەمان شێوە دیدگا و گفتوگۆی ئاست بەرزمان و پەیوەندییەکانمان بەرامبەر بەو وڵاتە ناگۆرێت."

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ نوێنەرانی ناوەندی بیرمەندە نێودەوڵەتیەکان گوتی، "تورکیا رێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان بە شتێکی حەتمی دەبینێت، ئەو خاڵانە لە جیهانی ئەمڕۆدا لەهەموو کاتێک پێویسترە، چونکە هەموو رۆژێک قەیرانێکی نوێ و ململانیکی نوێ سەرهەڵدەدات، هەربۆیە لەمەوبەدوا لە هەڵومەرجی ساڵی (1945) و شەڕی سارد و نەزمی تاک جەمسەریدا ناژین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین