لێکەوتەكانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
پێشەکی
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە ئۆکتۆبەر ساڵی ڕابردووەوە، چەکدارانی حزبووڵڵا بە بەردەوامی پشتیوانی خۆیان بۆ فەلەستین دەربڕیوە، بە هەموو شێوەیەک دژایەتی خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە. هەمیشە دروشمی، "بەردەوام دەبین لە پێکاندن و ئەنجامدانی هەنگاوەکانمان تا ڕێککەوتن دەکرێت یاخود ئاگربەستی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس ڕادەگەیێندرێت.
چی ڕوویدا؟
لە ماوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسدا، چەکدارانی حزبوڵڵا هەڕەشەی جیاوازیان لە ئیسرائیل دەکرد، بەرپرسانی حزبوڵڵا دووپاتی فراوانبوونی هێرشەکانیان دەکردەوە دژی ئیسرائیل و هەردوولا وەڵامی هێرشەکانی یەکتریان دەدایەوە.
ڕۆژی سێشەممە (17/ئەیلوول/2024) لە ناوچەی جیاوازی لوبنان هەزاران ئامێری بێ تەلی (پەیجەری) چەکدارانی حزبوڵڵا بەیەکەوە تەقییەوە لە ئەنجامدا (12) کەس کوژران و زیاتر لە (3,000) کەسیش بریندار بوون. هەر زوو چەکدارانی حزبوڵڵا ڕایانگەیاند، "ئیسرائیل ئەم کردەوانەی ئەنجام داوە، بە دڵنیاییەوە دەستی هەیە لە تەقینەوەی پەیجەرەکاندا".
حزبوڵڵا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەكات
دوای تەقینەوەکانی لوبنان، كە بەوهۆیەوە بریندار و کوژراوی زۆری لێكەوتەوە، چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی تؤلەکردنەوەیان لە ئیسرائیل کرد. ڕۆژی سێشەممە (17/ئەیلوول/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردەوە، "چەکدارانی حزبوڵڵا ئاشکرایان کرد، "ئیسرائیل وەڵامی گونجاوی کردەوەکانی خۆی وەردەگرێت".
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل، "ڕەتی کردەوە هیچ وردەکارییەک بدات یاخود وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە سەبارەت بە تەقینەوەکان".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هێشتا زووە بڵێین هێرشەکانی پەیجەر لە لوبنان کاریگەری لەسەر هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی نیوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس چی و چۆن دەبێت، داوا لە ئێران دەکەین لەگەڵ هاوپەیمانەکانی حزبووڵڵا، حووسیەکانی یەمەن و گروپە چەکدارەکانی عێراق بیر لە شێوازی بەرگرییان نەکەنەوە لە دژی کاریگەری ئیسرائیل و ئەمەریکا".
حزبوڵڵا زیانی زۆریان لە لایەن ئیسرائیلەوە پێگەیشتووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە (400) چەکداری لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لەدەستداوە لە نیویاندا فوئاد شوکر، فەرماندەی باڵای گرووپەکە هەیە لە مانگی تەمووزدا کرایە ئامانج.
لە لایەکی ترەوە بەرپرسانی ئەمەریکا پێشبینیان کرد جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵڵا فراوانتر بێت، ببێتە جەنگێکی سەرتاسەری لە داهاتوودا چونکە ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا ئامادە نین بە ئاسانی واز لە ململانێ و ناکۆکییەکانیان بهێنن.
ڕۆژی یەکشەممە (22/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاوی کردەوە، چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا جەخت دەکەنەوە لەوەی، "ئەگەری زۆر هەیە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا فراوانتر بێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا".
بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، "پێشبینی دەکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا بارودۆخەکە خراپتر بێت. ڕاپۆرتەکان دەڵێن هێرشەکان لە لوبنان بەردەوام دەبن، هەردوولا بەرپەرچی یەکتر دەدەنەوە".
هەروەها ئیسرائیل بە واشنتنی ڕاگەیاندووە، "پلانی هەیە کاری سەربازی بەکار بهێنێت بۆ فشار خستنە سەر حزبوڵڵا بۆ ڕازیبوون بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی کە ڕێگە بە ئیسرائیلییەکان بدات بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، چونکە بەهۆی هێرشە ڕۆژانەییەکانی حزبوڵڵاوە هەزاران ماڵ لە ئیسرائیل چۆڵکراون".
هێرشی فراوانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵڵا
ڕۆژی دووشەممە (23/ئەیلوول/2024) ئیسرائیل هێرشی فراوانی کردە سەر چەکدارانی حزبوڵڵا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "دەستمان کردووە بە ئۆپراسیۆنە جیاوازەکانمان دژی میلیشیا ئێرانییەکان، هێرشمان کردووەتە سەر زیاتر لە (1300) شوێنی ئامانجی حزبوڵڵا".
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیاتر لە (490) هاووڵاتی کوژران، لەم ژمارەیەشدا زیاتر لە (90) ژن و منداڵ بوونیان هەیە.
وەک بەرپەرچدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل، چەکدارانی حزبوڵڵا جارێکی تر بە مووشەکی جیاواز هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و ڕایانگەیاند، "چەندین شوێنی گرنگی ئیسرائیلمان کردە ئامانج بۆ نموونە، کارگەیەکی تەقەمەنی"
کۆتایی
لە ئەنجامی کێشە، ناکۆکی و ململانێ جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسیاری زۆر دروست دەبێت و ڕۆژانە پێویستیان بە نوێبوونەوەیە بە گوێرەی پێشهات و بەرەو پێشچوونە جۆراو جۆرەکان. نموونەی پرسیارە گرنگەکان زۆرن وەک، "ئایا ئەم پێشهات، ناکۆکی و بەرپەرچدانەوانە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگێکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟".
یاخود ئایا ئەم گۆڕانکارییانەی لەم دواییەدا ڕوودەدەن هەنگاو و ڕێگە خۆشکەرن، "بۆ سەرهەڵدانی جەنگێکی زۆر گەورەتر لە ناوچەکەدا؟".
رووداوە جیاوازەکانی داهاتوو بەرچاو ڕوونی زۆرتر و زیاترمان پێ دەدات تاوەکو بتوانین وەڵامێکی گونجاوی ئەم پرسیارانەمان دەست بکەوێت، بەڵام گرنگە لەگەڵ هەر پێشهاتێکی نوێ دا خوێندنەوەی زیاتر بۆ هەنگاوەکان بکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment