لە خەرەندی ڕەواندز خۆی کوشت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی گەنجی قەزای سۆران، لە خەرەندی ڕەواندوز خۆی هەڵدایە خوارەوە بەم هۆیەوە گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی یەک شەممە (8/ئەیلول/2024) کچێکی گەنج بە مەبەستی خۆ کوژی لە خەرەندی ڕەواندز خۆی هەڵ دەداتە خوارەوەو گیان لە دەست دەدات.

کچەکە تەمەنی 22 ساڵە بووە. دان یشتووی قەزای سۆرانە. بە پیی زانیارییەکان ئەم کچە بەر لە خۆکوشتنی پەیوەندی بە باوکییەوە کردووەو پێی گوتووە، کە خۆی دەکوژێت، بەڵام هۆکاری خۆکوشتنەکەی ڕوون نەکراوەتەوە. 

دوای دوو کاتژمێر لە خۆکوشتنی پۆلیسی سۆران تەرمەکەی دەدۆزێتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم تاوانە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین