ئەردۆغان: دەبێت نەتانیاهۆ وەک هیتلەر بوەستێندرێت تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆرک رایگەیاند، "ئێوە لەوە زیاتر چاوەروانی چی دەکەن بۆئەوەی ڕێگری لە جینۆسایدی غەززە بکەن؟"

سێشەممە (2024/9/24) ماڵپەری (بی بی سیبڵاوی کردەوە، سەرۆکی تورکیا لە (79)هەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت لە نیۆرک لە وتارەکەیدا رایگەیاند، "نەتەوە یەکگرتووەکان رێڕەوی گۆراوە، دەستیان کردووە بە دروستکردنی دامەزراوەیەکی پەککەوتوو، ئەوانەی بۆ مەرامی خۆیان پاڵپشی ئیسرائیل دەکەن و سەیری ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەن تاکەی بەرگەی ئەو شەرمەزارییە دەگرن و هاوبەشی ئەو کردەوە دڕندەییانەن." 

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، "هاوشێوەی هیتلەر کە چۆن (70) ساڵ بەرلەئێستا لەلایەن هاوپەیمانی مرۆڤایەتی وەستێندرا، دەبێت بەمشێوەیە نەتانیاهۆ بوەستێندرێت." 

هەر لەوکۆبوونەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "دۆخی غەززە وەک کابوسێک وایە کە هەرگیز کۆتای نایەت، دۆخەکە مەترسیدارە و ئەگەری هەیە شەڕ و گرژییەکان تەواوی ناوچەکە بگرێتەوە، هەموو جیهان توانای ئەوەی نەماوە لوبنان وەک غەززەی بەسەربێت."

لەدوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی تورکیا لەدەرەوە بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "پێویستە ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی رابگەیەنێت، هەروەها رێگری لە ئیسرائیل بکات نەک پشتیوانی."

لەلایەکی تر هەر لەو کۆبوونەوەیە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردوە، دەبێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت و ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست واژۆبکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین