یونامی: هیوادارین هەڵبژاردنێکی دوور لە تووندوتیژی هەرێمی کوردستانئەنجام بدرێت
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (25/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردەوە، "یونامی جەخت لەسەر گرنگی دابینکردنی ژینگەیەکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنێکی دوور لە توندوتیژی دەکاتەوە بۆ ئەوەی دەنگدەران بتوانن بڕیاری ئازادانە و چارەنووسساز بدەن".
یونامی جەخت دەکاتەوە لەوەی، "پیویستە هەموو کاندیدەکان، کارەکتەرە سیاسیەکان و میدیاکان ڕۆڵیان هەبێت لە پەرەپێدانی کەش و هەوایەکی گشتگیری و دیالۆگی کراوە لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا. ژنان زۆرجار ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیاواز دەبنەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بۆیە پێویستە زیاتر چاوەکانیان لەسەر بێت. هەر ناکۆکییەک پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانەوە بێت دەبێت لە ڕێگەی میکانیزمی جیاوازەوە کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکات چارەسەر بکرێت".
یونامی دووپاتی دەکاتەوە، "ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت."
لە مانگی حوزەیراندا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی هەرێمی دەرکرد، (20)ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد. لە کاتژمێر (12)ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پیکرد و بڕیارە تا (15) مانگی داهاتوو بەردەوام بێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment