پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک ژنەکەی بە چەقۆ لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەکوژێت و دواتر ڕادەکات بۆ دەرەوەی شار و پۆلیس لەوێ دەستگیری دەکەن.

ڕۆژی (22/ئەیلول/2024) پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی (م.ت) کە دایکی دوو منداڵیەتی بە شێوەیەکی دڕندانە بە چەقۆ دەکوژێت.

بە پێی زانیارییەکان ژنەکە کاری ئارایشتگای کردووەو تەمەنی 34 ساڵە. خەڵکی پارێزگای گیلانە، پیاوەکە تەمەنی 39 ساڵە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری ئەم تاوانە "کێشەی خێزانی بووە".

ژن کوشتن لەسەرجەم پارچەکانی کوردستان، بەڕێژەیەکی بەرز هەیە. وێڕای کارکردنی ڕێکخراوەکان و چالاکانی ئەم بوارە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین