ئێران قەبارەی وەبەرهێنانەكانی لەعێراق فراوانتر دەكات
نوچە نێت
ڕۆژی پینجشەممە (26/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاوی کردەوە، محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، "ئێران ئامادەیە هەماهەنگی زیاتری هەبێت لەگەڵ عێراق".
باڵیۆزی ئێران لە عێراق و وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە. "چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان ئێران و عێراق لە بواری پڕۆژەکانی گەشەپیدان".
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاماژەی کردووە بە، "شارەزایی کۆمپانیاکانی تەکنیکی و ئەندازیاری ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا".
لە بەرامبەردا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی عێراق باسی لە توانای، "کۆمپانیا ئێرانییەکان کرد لە پرۆژەکانی ژێرخانە جۆەاوجۆرەکاندا و ئامادەیی عێراقی بۆ سوود وەرگرتن لە شارەزایییان لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە جۆراوجۆرەکان لە عێراقدا دەربڕی".
سەرەتای ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران (14) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد کە پەیوەندی دار بوون بە پڕۆژەی هاوبەشی جۆراوجۆر بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە هەمەلایەنییەکانی نێوان هەردوو وڵات. ڕێککەوتننامەکان کەرتەکانی وەک پەروەردە، ئاڵوگۆڕی کەلتووری و ڕاهێنانی پیشەیی دەگرێتەوە، پەرەپێدانی قازانجی هاوبەش و گەشەپێدانی ئابوورییە بۆ هەردوو وڵات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment