سه‌لیم به‌ره‌كات دواین دیوانى بڵاوده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، خانه‌ى مه‌دا دوایین دیوانى سه‌لیم به‌ره‌كاتى چاپ كردووه به ناونیشانى، "پێنجسه‌د ورده وخاشبووه‌كه: له‌كوێیه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستمى به‌رناكه‌وێ؟" كتێبه‌كه له 135 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له پێشه‌كى كتێبه‌كه هاتووه، "وا له به‌ره‌كات راهاتووین قه‌سیده‌كانى زۆر درێژن، هه‌ندێك جار یه‌كێكیان به ته‌واوى كتێبێكه، به‌ڵام لێره‌دا بابه‌ته‌كه ته‌واو جیاوازه، تیشكه قه‌سیده‌ن هه‌ندێكیان له چه‌ند رسته‌یه‌كن، هه‌ندێكى تر له یه‌ك رسته و چڕنه‌كراونه‌ته‌وه، كۆى ئه‌و تیشكانه 500 دانه‌یه، له‌وانه‌شه لێره‌وه ناونیشانى كتێبه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌كانى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى یه‌ك بگرێته‌وه".
سه‌لیم به‌ره‌كات له ساڵى 1951 له گوندێكى عاموداى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و له ساڵى 1978 سووریاى جێهێشتووه و له قوبڕس ژیاوه و دواتر له ساڵى 1999 تا ئێستا له سوید نیشته‌جێه. سه‌لیم به یه‌كێك له‌و شاعیر و رۆماننووسانه‌ى كورد ده‌ناسرێت كه به زمانى عه‌ره‌بى ده‌نووسرێت و له‌سه‌ر ئاستى ته‌واوى وڵاتانى عه‌ره‌بى و جیهانى ناوبانگى هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment